ڕێکخراوی شاڕێ کاردەکات لە پێناو پەرەپێدانی تواناکانی لاوان، پاراستن و بوژانەوەی ژینگە، کەمکردنەوەی پاشماوەکان، و پتەوکردنی چەمکی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەدا.
ناساندنی پەیام، ئامانجە ستراتیجییەکان و بەها باڵاکانمان بۆ خزمەتکردنی نیشتمان
ڕێکخراوی شاڕێ بۆ پەرەپێدانی تاک، ڕێکخراوێکی ناحکومی، سەربەخۆ و قازانج نەویستە. لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی لە پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە و بە فەرمی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار کراوە.
کار و چالاکییەکانمان چڕکراونەتەوە لەسەر پەرەپێدانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، ڕاهێنانی لاوان، پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی گۆڕینی پاشماوە ئەندامییەکان بۆ پەینی سروشتی (کۆمپۆست)، بەشداریکردن لە تۆڕەکانی ئاشتی و ئاسایش، و چاودێری کردەیی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.
هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و ژینگەدۆست کە تێیدا هەموو تاکێک هۆشیار، کاریگەر و بەشداربێت لە ئاوەدانی و بونیاتنانی ئاشتیدا.
پێگەیاندنی لاوان لە چینی بەکاربەرەوە بۆ چینی بەرهەمهێنەر، ڕزگارکردنی سروشت لە پاشماوە زیانبەخشەکان، و بەهێزکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
دوور لە هەموو دەستێوەردانێکی حزبی و سیاسی، تەنها بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و نەوەکانی داهاتوو.
باوەڕمان بە پڕۆژەی ئەنجامدار و سەوزکردنی ڕاستەقینەی ناوەندەکانە لە ڕێگەی ریسایکڵین و پەینی ئەندامی.
برەودان بە دیالۆگی نێوان نەوەکان و جێبەجێکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی لاوان و ژنان.
پابەندبوون بە دەستپاکی، کاری پێکەوەیی و بەخشینی زانست و کات لە پێناو گەشەی نیشتمانمان.
پڕۆژە و بەرنامەکانمان چوار کایەی گرنگ دەگرنەوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە کۆمەڵگەدا:
ڕزگارکردنی سروشت لە پاشماوە ئەندامییەکان و بەکارهێنانی کۆمپۆست، سەوزکردنی باخچەی قوتابخانە و ناوەندەکانی پەروەردە بە هەماهەنگی کارگەی مردەوەژی و پەروەردەی هەڵەبجە.
گۆڕینی لاوان لە چینی بەکاربەرەوە بۆ چینی وەبەرهێنەر و بەرهەمهێن، ڕێکخستنی خولی تواناسازی و سەرکردایەتی، و دۆزینەوەی دەرفەت بۆ بەشداریکردنی گەنجان لە سێکتەرەکاندا.
ئەندامی سەرەکی تۆڕی ئافرەت، گەنج، ئاشتی و ئاسایش لە هەڵەبجە، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ١٣٢٥ و ٢٢٥٠ی نەتەوە یەکگرتووەکان، و بەڕێوەبردنی دیدارەکانی «کافی ئاشتی».
هاوبەشیکردن لە دەستپێشخەرییە تەندروستییە گشتگیرەکان، وەک بەشداریکردن لە پڕۆژەی تەندروستی ١٩ لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتر لە ١٥ هەزار منداڵ و پاراستنی خێزانەکان.
کۆمەڵێک لە بەڵگەنامە و وێنەی پڕۆژە ڕاستەقینەکان کە لە پارێزگای هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون
دابەشکردنی پەینی ئەندامی (کۆمپۆست) بەسەر پەروەردەی گشتی، زانکۆی هەڵەبجە، ئامادەیی ئەحمەد موختار جاف، قوتابخانەی شەپۆل و کۆچەر میرزا بە سپۆنسەری کارگەی مردەوەژی.
کۆبوونەوەی گەنجان سەبارەت بە بڕیارەکانی ١٣٢٥ و ٢٢٥٠ی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆڵی لاوان لە بونیاتنانی ئاشتی و تاوتوێکردنی گرفت و ڕێگەچارەکان بە هاوبەشی Search for Common Ground و WEO.
بەشداریکردن لە خولی چڕی سێ ڕۆژە لەسەر بنەماکانی ژیانی بەردەوام لە گوندی ئیکۆلۆژی، کشتوکاڵی سروشتی و بازاڕی جێگرەوە لەلایەن دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ - لقی بەیروت.
بەشداریکردنی ڕێکخراوی شاڕێ لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) و ڕێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە بواری پەرەپێدانی ئاشتی و کاری پێکەوەیی بۆ داهاتوو.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە و ڕۆژی زەوی، ڕێکخراوی شاڕێ ڕێزی لەو ژینگەدۆستە دڵسۆزانە گرت کە بێ بەرامبەر باخچە و شەقامەکانی شاریان سەوز کردووە لەگەڵ بەخشینی نەمام بە خوێندنگەکان.
دیداری هەماهەنگی و پشتیوانی ڕێکخراوەکان بۆ بنیاتنانی مۆدێلێکی شارستانی لە تەندروستی گشتیدا، هۆشیارکردنەوەی ١٥ هەزار منداڵ و پاراستنی تەندروستی دایکان و بەساڵاچووان.
شانازی دەکەین بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و لۆکاڵییەکان و ناوەندە فەرمییەکان بۆ خزمەتی نیشتمان:
خۆبەخشی باڵاترین ئاستی مرۆڤدۆستی و نیشتمانپەروەرییە. ئەگەر تۆش ئارەزووی بەشداریکردنت هەیە لە پڕۆژە ژینگەیی و مەدەنی و پەروەردەییەکانمان لە هەڵەبجە، فۆڕمەکەت بنێرە.
بۆ هەر دەستپێشخەری، پڕۆژەی هاوبەش، یان پێشنیارێک، دەتوانن لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانمانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
عێراق - هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەڵەبجە، ناوەندی شار
شەممە تا چوارشەممە
٩ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ